دوای ئەوەی دوێنێ هیشام داود، راوێژکاری مستەفا کازمی کە لێدوانێکی بۆ راپۆرتێکی کەناڵی BBC عەرەبی دابوو لەبارەی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسی ئێران، ئەمرۆ لە پۆستەکەی سڕ کرا.
لە لێدوانەکەدا داود دەڵێت، "سولەیمانی خۆی بە هاوڵاتی و بەرپرسی عێراق دەزانی، چۆنی بخواستایە وای دەکرد و بە خواستی خۆی هاتوچۆی شاراوەی دەکرد"، هەر بۆیە لەسەر ئەم وتەیەی لە پۆستەکەیدا سڕ کرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ئێستادا هیشام داود لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت و لیژنەیەکی تایبەت بە دۆسیەکەی پێکهێنراوە، تا کاتی کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوەکان لە پۆستەکەیدا بە سڕکراوی دەمێنێتەوە.