پێداچوونەوە بە لیستی کەمئەنداماندا دەکرێت

کوردستان 05/01/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ وەزیری کاروکاروباری کۆمەلایەتی لەگەڵ بەرێوەبەرانی تۆری پاراستنی کۆمەلایەتی کۆبۆوە بۆ تاوتوێ کردنی چەند پرسێک.

ئەمڕۆ سێشەممە ٥ی کانوونی دووەم، کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕوەبەرانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی پارێزگاکانی هەرێم لە دیوانی وەزارەت کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پرسی پێداچوونەوە بە لیستی کەمئەندامان و بەراوردکردنیان لەگەڵ تۆماری بایۆمەتری هەرێمدا تاوتوێکرا، لەلایەکی دیکەشەوە، ئامادەبووان لەبارەی ئامادەکردنی لیستێک تایبەت بە ئەو منداڵانەی پێویستیان بە پەلی دەستکردە رێککەوتن. 

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا کوێستان محەمەد، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی تۆری پاراستنی کۆمەڵایەتی گەیشتنن بە رێککەوتن لەسەر دروستکردنی ناسنامە بۆ کەمئەندامان بەپێی یاسای ژمارە ٢٢ی ساڵی ٢٠١١ و باس لە کۆتا قۆناغەکانی دابەشکردنی هاوکاری دارایی بەسەر کەسانی هەژار و کەمدرامەتدا تاوتوێی لەسەرکرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا