مەحما خه‌لیل قایمقامی شه‌نگال ڕایگه‌یاند، گۆڕانكاری له ڕێككه‌وتنی نێوان په‌كه‌كه و هێزه عێراقیه‌كان ڕوویداوه و جموجۆڵی نامۆیان له په‌كه‌كه بینیوه.
قایمقامی شه‌نگال له‌میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆمیدیایه‌كی عێراقی، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه ڕێككه‌وتنی شه‌نگال دڵخۆشكه‌ر بوو بۆ دانیشتوانی ناوچه‌كه به‌ڵام چه‌كدارانی سه‌ربه پارتی كرێكارانی كوردستان خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێناكه‌ن و به‌جلوبه‌رگی دیكه‌وه بیندراون و بنكه و باره‌گاكانیان به شێوه‌یه‌كی جیاواز له پێشوو كردووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌میانه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا مەحما خەلیل باسی له‌وه‌كردووه، دانیشتوانی ناوچه‌كه به‌هۆی دڵه‌ڕاوكێ و ترسیان له‌چه‌كدارانی په‌كه‌كه ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌كانی خۆیان.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه قایمقامی شه‌نگال داواشیكردووە، به‌زووترین كات چه‌كدارانی په‌كه‌كه ناوچه‌كه چۆڵبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شه‌نگال به‌ئاسووده‌یی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان.