هەولێر.. دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیرا کە سوپرایزی بۆ کرابوو

کوردستان 06/01/2021

Alternate Text

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، دەستیان بەسەر ئۆتۆمبیلێکدا گرتووە کە رەنگەکەی لە رەشەوە بە پەمپی بۆیاخ گۆڕدرابوو بۆ زەردی زێڕین.

فازڵ حاجی رایگەیاند، شەوی رابردوو لە ناو هەولێر دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کە رەنگەکەی لە رەشەوە گۆڕدرابوو بۆ زەردی زێڕین و خاوەنی ئۆتۆمبیلەکەش وتوویەتی" ئەمڕۆ رۆژی لەدایک بوونی ئۆتۆمبیلەکەمە و سوپڕایزم بۆ کردووە".

فازڵ حاجی لەو بارەیەوە دەڵێت بەداخەوە ئۆتۆمبێلەکە سوپڕایزەکەی پێ نەگەیشت و بۆ چەند شەوێک لە گەراجی دەستبەسەرداگرتن دەمێنێتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا لە راگەیاندنەکەدا هاتووە کە خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە بە پەمپی بۆیاخ رەنگی ئۆتۆمبیلەکەی گۆڕیوە، ئەمەش سەرپێچی یاساکانە و بۆ بە فەرمی گۆڕینی رەنگی ئۆتۆمبێل رەزامەندی و مامەڵەی دەوێت لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا