تەندروستی سلێمانی: ساڵی رابردوو زیاتر لە ١٦ هەزار دەرچوون لەسەنتەری فریاكەوتنی خێرا ئەنجامدرا

کوردستان 06/01/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا ١٦ هەزار و ٧١٣ دەرچوون لەسەنتەری فریاکەوتنی خێرا ئەنجامدراوە و زۆرترینیان لە درەوە و ناوەوەی شار بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماری کار و چالاکییەکانی ساڵی رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، لە ساڵی ٢٠٢٠ دوو هەزار و ١٩٣ حاڵەتی فریاكەوتنی خێرا و بەهاناوەچوونی هاوڵاتیان ئەنجامدراوە، هەزار و ١٦٥ حاڵەتی گواستنەوەی تەرمیش بۆ پزیشكی دادوەریی سلێمانی بەئەنجام گەیەندراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لەو ساڵەدا دوو هەزار و ٤٧٢ حاڵەتی گواستنەوەی نەخۆش و هاوڵاتیان لەماڵەوە بۆ نەخۆشخانە و بەپێچەوانەوە تۆماركراوە، ١٠ هەزار و ٨٨٣ حاڵەتی دەرچوون لەدەرەوە و ناوەوەی شار ئەنجامدراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا