لایەنگرانی ترەمپ باڵەخانەی کۆنگرێسیان تاڵان کرد

جیهان 07/01/2021

Alternate Text

دوای ئەوەی لایەنگرانی ترەمپ رژانە سەر شەقامەکانی واشنتۆن دی سی، هەر زوو گەیشتە بەر دەرگاکانی باڵەخانەی کۆنگرێس.

لە دواین پێشهاتەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی شکستخواردووی ئەمریکا کە سەرکەوتوو نەبوو لە هەڵبژاردنەوەی بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتیەکەی، هەستان بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان و رێپێوان، بەڵام هەرزوو دۆخەکە گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە و لایەنگرانی ترەمپ ئاڕاستەی هێرشەکانیان گۆری بەرەو باڵەخانەی کۆنگرێس، کە لەو کاتەدا ئەنجومەنی پیران و نوێنەران بە هاوبەشی کۆبوونەوەی بۆ یەکلاکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.

بەڵام بەهۆی هێرشی لایەنگرانی تڕەمپەوە، پۆلیسی ناچار بوو گشت ئۆفیسەکانی باڵەخانەکە چۆڵ بکات و سەرجەم ئامادەبوانی دانیشتنەکە گوازرانەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو.

دواجار و کاتێک لایەنگرانی ترەمپ چوونە ناو کۆنگرێس، باڵەخانەکەیان تاڵانکرد، دواتریش بەهۆی زیاتر ئاڵۆز بوونی دۆخەکە چوار کەس گیانیان لەدەستدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا