وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند بەرەزامەندی سەرۆکی حکومەت رەزامەندی دراوە بە خەرجکردنی
شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ.
ئەمڕۆ پێنجشەممە حەوت ی کانوونی دووەم، وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، بەپێی بڕیارێک کە لە بەرواری یەکی کانوونی یەکەم
بڕیاری لەسەر دراوە، فەرمان کراوە بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی
وانێژ بۆ مانگەکانی ١٠ و ١١ و١٢ .
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە بڕی ئەو پارەیەی
کە بڕیارە خەرجبکرێت بۆ ئەو مامۆستایانەی کە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و سەوترن
بڕی ٣٠٠ هەزار دینار خەرجدەکرێت.
لە بڕگەیەکی دیکەدا هاتووە ئەو مامۆستایانەی
خاوەنی بروانامەی دبلۆمن ئەو بڕە پارەییە بۆیان خەرجدەکرێت بۆ هەر مانگێک یەکسانە
بە ٢٥٠ هەزار دینار.