ئۆزیل ئەرسیناڵ بەجێدەهێڵێت

وەرزش 07/01/2021

Alternate Text

بەگوێرەی سەرچاوەکان، دانوستان بۆ گواستنەوەی مەسعود ئۆزێل لە یانەی ئەرسیناڵی بەڕیتانییەوە بۆ یانەیەکی تورکی دەستی پێکردوە.

ماڵپەڕی فرانس پرێس رایگەیاند، وا بڕیارە یانەی ئەسریناڵ لەگەڵ یانەیەکی تورکی لەسەر گواستنەوەی ئۆزێل رێککەون، یانە تورکیەکە یانەی فەهربێنچەیە و تا ئێستا ١٩ جار نازناوی خولی ناوخۆی تورکیای بردووەتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشكرا کردووە، گرێبەستەکەی ئۆزێل لەگەڵ یانە تورکیەکە بۆ ماوەی سێ ساڵ دەبێت، بەو مەبەستەش هەردوو بەڕێوەبەری یانەکە گەیشتنە لەندەن بۆ قایل کردنی ئۆزێل کە ڕەچەڵەکی تورکیە بۆ چوونە ناو ریزەکانی یانەکەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا