ماڕك زوکەربێرگ، دامەزرێنەری تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووك لە هەژماری تایبەتی خۆی نووسیویەتی، مەترسییەکانی ڕێگەدانی ترمپ بە بابەت بڵاوکردنەوەی بابەت "بەسادەیی مەترسیی زۆر گەورەن".
ماڕك زوکەربێرگ ڕایگەیاند، فەیسبووك بڵاوکراوەکانی سەرۆکەکە (ترەمپ)ـی سڕیوەتەوە "لەبەر ئەوەی گەیشتینە ئەو دەرەنجامەی کاریگەریی ئەو بڵاوکراوانە - و لەوانەیە نیەتی پشتیشیان - بریتی دەبێت لە نانەوەی پشێوی زیاتر.
ناوبراو ڕاشیگەیاند، ئەوە شتێکی ڕوونە کە ترەمپ نیازی وابووە لە بەهای دەستاودەستکردنی دەسەڵات بۆ بایدن کەم بکاتەوە.
ئەوەشی نووسیوە، "بۆیە، ئەو بلۆکانەی کە بەسەر هەژمارەکانی ناوبراومان سەپاندووە لە تۆڕەکانی فەیسبووك و ئینستاگرام بۆ ماوەی لایەنی کەم دوو هەفتەی داهاتوو درێژ دەکەینەوە تا ئەوکاتەی دەستاودەستکردنێکی ئاشتییانەی دەسەڵات تەواو دەبێت.