بەهۆی تەقینەوەی نارنجۆکێک لە گوندێکی شارەزوور، سێ ئەندامی خێزانێک برینداربوون.
ئەمڕۆ هەینی هەشتی کانوونی دووەم، نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوف رایگەیاند، لە گوندی حاسڵ لە خۆرهەڵاتی شارەزوور نارنجۆکێک تەقیوەتەوە کە بە هۆیەوە سێ ئەندامی خێزانێک برینداربوون.
ئەوەش راگەیەندراوە کە دوای رووداوەکە سەرجەم بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەکە کراون و چارەسەری سەرەتاییان بۆ کراوە، بەڵام بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی نەخۆشخانەی فریا کەوتنی سلێمانی کراون.