وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، سزای به‌سه‌ر سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق سه‌پاند به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی له سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق له ساڵی 2019 دا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، چه‌ند سزایه‌كی به‌سه‌ر فالح فه‌یاز سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبیدا سه‌پاند به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكبووه له ده‌سته‌ی خانه‌ی قه‌یرانه‌كان كه به هاوكاری پاسه‌وانی شۆڕشی ئێران بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 2019 ی عێراق پێكهات.
هاوكات جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه، هه‌میشه به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبی له‌دژی چالاكوانان و سیاسیه‌كان بوون كه داوای هه‌ڵبژاردنی ئازاد و مافی مرۆڤیان له عێراق كردووه.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت، ئه‌مڕۆ فالح فه‌یاز هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكای كرد له عێراق وه‌ك هه‌ڵوێستێك له‌به‌رامبه‌ر كوشتنی فه‌رمانده‌ی سوپای قودس و حه‌شدی شه‌عبی.