كۆمپانیای تویته‌ر، به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی هه‌ژماره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپی له‌تۆڕی تویته‌ر ڕاگرت به‌هۆی به‌كارهێنانی هه‌ژماره‌كه‌ی بۆ هاندانی توندوتیژی.
كۆمپانیای تویته‌ر به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ڕایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی پرسی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپمان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه تاوتوێكرد بڕیارماندا به‌ڕاگرتنی هه‌ژمارکه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆ هاندانی توندوتیژی به‌كاری ده‌هێنێت.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت، هه‌ریه‌كه له كۆمپانیاكانی سناپ چات و فه‌یسبووك هه‌ژماره‌كانی تره‌مپیان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به‌هۆی گرژیه‌كانی كۆنگرێسه‌وه ڕاگرت.