وادەی خوێندنەوەی دووەم بۆ بوودجەی ٢٠٢١ لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە دیاریکرا

عێراق 09/01/2021

Alternate Text

ئەندامێکی لیژنەی دارایی رایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق لەبارەی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە بوودجەی ٢٠٢١ی عێراق کۆتاییهات و رۆژی دووشەممە خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە، ٩ی کانوونی دووەم، شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە BMC راگەیاند، پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پرۆژە بوودجەی ساڵی ٢٠٢١ی ئەنجامدا و بڕیارە رۆژی دووشەممە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەکە بکرێت و دواتر رادەستی لیژنەی دارایی دەکرێت.

ناوبراو راشیگەیاند، لە خویندنەوەی دووەمدا راپۆرتی لیژنەی دارایی دەخوێندرێتەوە و لە ناو پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، پێشبینیش دەکرێت پەسەندکردنی بوودجەکە ماوەی مانگیکی پێ بچێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە پرۆژەکەدا خەرجییەکان بە ١٦٤ ترلیۆن دینار و داهات بە ٩٣ ترلیۆن دیاریکراوە، ٧١ ترلیۆنیش کورتهێنان لە بودجەکەدا دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا