‌ئەندەنوسیا بە دوای فڕۆکە تێکشکاوەکەی دەگەڕێت

جیهان 09/01/2021

Alternate Text

بەرپرسێکی هێزی دەریاوانی ئەندەنوسیا رایگەیاند، شوێنی فڕۆکە تێکشکاوەکەی کۆمپانیای "سریۆیجایا ئایەر" دیاریکراوە کە پاش چەند خولەک لە فڕینی لە جاکارتای پایتەختی ئەندەنوسیا بێ سەروشوێن بوو.
ئەمڕۆ شەممە، ٩ی کانوونی دووەم، عەبد ئەلڕەشید، بەرپرسی هێزی دەریاوانی ئەندەنوسیا رایگەیاند، هێزەکانمان شوێنی فرۆکە تێکشاکەوەی دیاریکردووە کە ٦٤ سەرنشینی هەڵگرتبوو، لە نێویاندا ١٠ منداڵ هەبووە، سەرجەم گەشتییەکانی ناوچەکەشیان لێ ئاگادارکردووەتەوە.
کۆمپانیای "سریۆیجایا ئایەر" ئاماژەی بەوەکردووە، پێش ئەوەی بەیاننامەکەیەکی فەرمی لەوبارەیەوە بڵاوبکەینەوە، زانیاری وردتر لەسەر گەشتی ئەو فڕۆکەیە کۆدەکەینەوە.
فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی بانکۆکەوە بەرەو شاری بۆنتیاناک پایتەختی کایمنتانی رۆژئاوا فڕیوە، بەڵام پێش گەیشتنی بەو شوێنە تێکشکاوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو فڕۆکەیە کە زیاتر لە ٦٠ سەرنشینی هەڵگرتبوو، لە جۆری بۆینگ ٧٣٧-٥٠٠ بووە و ٢٧ ساڵ پێش ئێستا دروستکراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا