سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوا له هاوڕێ دیموكراته‌كانی ده‌كات ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ واشنتۆن له‌م هه‌فته‌یه‌دا.
نانسی پیلوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له نامه‌یه‌كیدا كه بۆ دیموكراته‌كانی ناردووه ده‌ڵێت، لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی بۆ ڕووداوه‌كه‌ی كۆنگرێس له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان و شاره‌زایانی ده‌ستور كردووه و پێویسته ئێوه‌ش له‌م هه‌فته‌یه‌دا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ واشنتۆن.
پیلوسی له‌نامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌و ڕووداوه‌ی له كۆنگرێسدا ڕوویدا دیموكراسی وڵاته‌كه‌مان كه‌وته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه و ئێمه سوێندمان له‌سه‌ر دیموكراسی خواردووه، هاوكات له كۆتایدا به دیموكراته‌كان ده‌ڵێت ( به‌پێی ئه‌و باسانه‌ی له خه‌ڵكم بیستووه له‌م ماوه‌دا پاراستنی دیموكراسی وڵات له‌گرنگترین كاره‌كانمانه ).