به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بەرگری شارستانی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، له ساڵی 2020دا دوو هه‌زار و 779 ڕووداوی ئاگر كه‌وتنه‌وه هه‌بووه و ڕێژه‌ی ڕوودانی ڕووداوه‌كانیش %30 زیادی كردووه.
ڕائید سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌ساڵی 202دا دوو هه‌زار و 779 ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه هه‌بووه كه له‌و ڕێژه‌یه 535 ڕووداویان له ناوشاردا بوون و 244 ڕوداویشیان له ده‌ره‌وه‌ی شاربوون.
ڕائید سه‌ركه‌وت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، زۆرترین حه‌ڵه‌ته‌كانی ئاگر كه‌وتنه‌وه له ماڵان‌دا بوون كه 374 ڕووداو بووه و 11 حاڵه‌تی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلیش به‌هۆی فیتپه‌مپه‌وه هه‌بووه.
هاوكات وته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، له‌ساڵی 2020دا ڕێژه‌ی ڕوودانی ڕووداوه‌كان به به‌راورد به‌ساڵانی ڕابردوو %30 زیادی كردووه.