چالاکوانێکی بواری مافەکانی ئافرەتان لە پرەی خۆی رایگەیاند، چارەسەرێکی کاتی بۆ ژنێک کراوە کە لە دۆخێکی دەروونی خراپدا بوو.
لەنجە خاوێی، چالاکوانی بواری مافەکانی ئافرەتان لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەت فەیسبووک گرتە ڤیدۆی ژنێکی بڵاوکردووەتەوە و لەبارەیەوە رایگەیاند، دوای بەدواداچوون بۆ کەیسەکە، توانیویانە بە یارمەتی، دکتۆر سامان ئەنوەر فەرەج، بەڕێوەبەری سەنتەری دەروونی سلێمانی و سەرۆکی بەشی دەروونی فەرمانگەی سلێمانی، رێکبکەون لەسەر داخڵ کردنی ئەو ژنە لە نەخۆشخانەی تیبەتی دەروونی.
لەنجە خاوێی روونیشرکردووەتەوە بەهۆی ئەوەی ژنەک باری دەروونی زۆر خراپ و ماندوو بوو ئەوا تەندوتیژی بەرامبەر هەرکەسێک ئەنجامدەدا کە لێی نزیک بێتەوە بۆیە داوای یارمەتی لە پۆلیسی سلێمانی کردبوو لە هاریکاریکردنی لە گواستنەوەی ژنەکەدا، بەو مەبەستەش، دڵشاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی ١٠٤ ئەمادەیی خۆی دەربڕی بۆ یارمەتیدان لە کەیسەکەدا.
ناوبراو ئەوەشی وتوە، چارەسەرکردنی ئەم ژنە تەنها کاتییە، بەهۆی ئەوەی شوێنێک نیە بۆ داڵدەدانی ئەو کەسانەی بێ لانەن و باری دەروونیان جێگیرنیە.