بە چەقۆ هەڕەشە لە شۆفێرێکی تاکسی دەکرێت و پارەی لێدەستێنرێت

کوردستان 11/01/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، دوو تاوانباری تەمەن ١٨ ساڵ و ٢٣ ساڵ، لەگەڵ تەکسییەک سوار بوون و بردوویانەتە شوێنێکی چۆڵ بە مەبەستی وەرگرتنی پارە لێی.

ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی کانوونی دووەم، ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی لە ئاسایشی هەولێر نزیکەی دوو هەفتە پێش ئێستا شۆفێرێکی تەکسی بە ناوی گۆران ئیسماعیل سکاڵای  لەسەر دوو کەس تۆمار کردبوو و ئاماژەی بەوەکردبوو بە بیانووی بەکرێگرتنی تەکسییەوە بردوویانەتە شوێنێکی چۆڵ و بە بەکارهێنانی چەقۆ و کەتەر بەزۆر پارەیان لێوەرگرتووە.

ئاماژەی بەوەشداوە،  لە دوای دەستگیرکردنی دوو تاوانبارەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و ئەوانیش دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

هەر لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشدا هاتووە، یەکێک لە تاوانبارەکان لەدایکبووی ٢٠٠٢ە بە ناوی عیماد ئازاد رەحمان و خەڵکی چەمچەماڵ، یەکێکی دیکەشیان لەدایکبووی ١٩٩٧ ە بە ناوی محەمەد خالید ئەحمەد و خەڵکی موسڵە،  بە پێی ماددەی ٤٤٢ لە یاسای سزادان راگیراون و بڕیارە رێکارە یاساییەکانیان بەرامبەر تەواو بکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا