مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا هیوای زوو چاك بوونه‌وه بۆ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌خوازێت.
مه‌سرور بارزانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، په‌یوه‌ندی به قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه كردووه و ده‌ڵێت ( ئه‌مڕۆ به‌ته‌له‌فۆن قسه‌م له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی كرد و هیوای باشبوونم بۆ خواست، هیوادارم كه به‌زوویی و به‌ته‌واوه‌تی له‌م په‌تایه چاك ببێته‌وه.