یاریزانێکی ٥٣ ساڵان گرێبەست لەگەڵ یانەکەی نوێدەکاتەوە

وەرزش 12/01/2021

Alternate Text

کازۆیۆشی میۆرا، یاریزانی تۆپی پێی ژاپۆنی تەمەن ٥٤ ساڵان گرێبەست لەگەڵ یانەی یۆکۆهاما نوێکردەوە و وەک گەورەترین یاریزانی جیهان لە رووی تەمەنەوە دەمێنێتەوە.
ئەو یاریزانە ژاپۆنییە کە بە "پاشای کازۆ" ناسراوە، ماوەی ٣٦ ساڵە وەک یاریزانی تۆپی پێ یاری دەکات و لە ساڵی ٢٠٠٥وە لە ریزەکانی یانەی یۆکۆهامای ژاپۆنی یاری دەکات.
میۆرا لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو بو بە گەورەتری یاریزان لە جیهاندا کە لە خولی پلە یەکی یانەکانی ژاپۆن یاری بکات.
ئەو یاریزانە ژاپۆنییە بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ١٩٨٦ و لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا لەگەڵ یانەی سانتۆسی بەڕازیلی دەرکەوت، پاش چەند ساڵێک و بە دیاریکراوی لە ساڵی ١٩٩٠ گەڕایەوە خولی ژاپۆنی و چوار نازناوی لەگەڵ یانەی یۆمیۆری بەدەستهێنا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا