بەشێک لە پەرلەمانتارانی عێراق مانگرتنیان راگەیاند

عێراق 13/01/2021

Alternate Text

فەرمانگەی میدیای سەر پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئامادەنەبوونی بەشێک لە پەرلەمانتاران لە دانیشتنەکانی پەرلەمان، ژمارەیەک لە ئەندامان مانگرتنیان راگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٣ی کانوونی دووەم، فەرمانگەی میدیای سەر بە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ژمارەیەک پەرەلەمانتار رێككەوتون لەسەر ئامادەنەبوون لە دانیشتنەكانی داهاتووی پەرلەمان، تا ئەو کاتەی دۆخی یاسایی ئەو پەرلەمانتارانە یەکلایی دەبێتەوە کە ئامادەی دانیشتنەکان نابن.
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بیانووی مانگرتنی ئەو پەرلەمانتارانە کاریگەری ئامادەنەبوونی بەشێک لەو ئەندامانەیە لەسەر تەواونەبوونی نیسابی یاسایی دانیشتنەکان.

زۆربەی ئەو پەرلەمانتارانەی ئامادەی دانیشتنەكان نابن سەركردەی لیستەكانن، بەشێکی زۆریشیان هێشتا  سوێندی یاساییان نەخواردووە و وەک پەرلەمانتار دەستبەكار نەبوونە.   
پەرلەمانی عێراق ٣٩٢ پەرلەمانتار لەخۆ دەگرێت، بۆ تەواوکردنی نیسابی یاسایی هەر دانیشتنێک، پێویستە زیاتر لە ١٦٧ پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنەکەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا