ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له كۆبوونه‌وه دایه و پرسی لێسه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و تۆمه‌تباركردنی دۆناڵد تره‌مپ بۆ ڕووداوه‌كانی كۆنگرێس تاوتوێ ده‌كات.
ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، له‌باره‌ی پرسی تۆمه‌تباركردنی دۆناڵد تره‌مپ به‌هۆكاری پشێوی و ڕووداوه‌كانی كۆنگرێس دانیشتنی ئه‌نجام داوه و هێشتا دانیشتنه‌كه كۆتای نه‌هاتووه.
به‌پێی زانیاریه‌كان، دیموكراته‌كان ڕێژه‌یه‌كی زۆری كۆبوونه‌وه‌كه پێكده‌هێنن و ئه‌گه‌ری بڕیاردان بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی ده‌ساڵات له دۆناڵد هه‌یه و پاش چه‌ند كاتژمێرێكی دیكه ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه به‌فه‌رمی ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد پرسی لێسه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی پێش واده‌یخۆی گاڵته‌ئامێزه و لایه‌نگرانی توڕه‌ده‌كات.