بە تۆمەتی هاندان بۆ ئاژاوەگێڕی، ترەمپ لە پۆستەکەی دورخرایەوە

جیهان 14/01/2021

Alternate Text

شەوی رابردوو، بە فەرمی دۆناڵد ترەمپ لەسەرکار لابردرا و لە پۆستەکەی دورخرایەوە.

هۆکاری دورخستەوەی ترەمپ لە پۆستەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێک، بەڵام سەرەکیتریینیان بوونە هۆی ئاژاوەگێڕیبوو، ئەویش کاتێک بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست لەبارەی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا هانی هاوڵاتیانی دا بۆ رەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، کە لە ئەنجامدا لە هەفتەی رابردوودا خۆپیشاندان لە واشنتۆنی پایتەخت درووستبوو، تا دواتر پەلیکێشا بۆ هێرشکردنە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا.

دوای دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی، پلان وایە ترەمپ لەلایەن ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت و دادگایی بکرێت.

شایەنی باسە، لە مێژووی ئەمریکادا دۆناڵد ترەمپ یەکەمین سەرۆکی وڵاتەکەیە کە دووجار فەرمانی لەسەرکار لابردنی بەسەردا بسەپێنرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا