هەواڵی دواخستنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رەتکرایەوە

عێراق 14/01/2021

Alternate Text

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەواڵی دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دوورە لە راستییەوە، بەڵام ئەگەری زۆر هەیە دوابخرێت و لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەنەچێت. 
بەهار مەحمود، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بە BMC راگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی فەرمی لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنەکان نەدراوە، بەڵام ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە دوابخرێت، چونکە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق کاتی کەمی لەبەردەستدایە بۆ تەواوکردنی سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە و تاوەکو مانگی شەش ئامادەکارییەکان تەواو نابێت.
ناوبراو راشیگەیاند، باشتر وایە هەڵبژاردنەکان دوابخرێت بۆ ئەوەی هاوشێوەی هەڵبژاردنی ٢٠١٨ ساختەکاری لە پرۆسەکەدا نەکرێت.

پێشتر لە لایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە رۆژی ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بۆ کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریکرابوو، بەڵام کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە دوایین کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق رایگەیاندبوو، کە توانای تەواوکردنی ئامادەکارییەکانی لەو وادەیەدا نییە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا