گوڵاڵە..لەهێرشێکدا چوار پۆلیس شەهید بوون

کوردستان 16/01/2021

Alternate Text

شەوی رابردوو لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆسەر بینای پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ناحیەی گوڵاڵە چوار پۆلیس شەهید بوون.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی ناحیەی گوڵاڵە بڵاویکردووەتەوە، شەوی رابردوو ژمارەیەك تیرۆرست لەناوەندی ناحیەكە پەلاماری بارەگای پۆلیسی نەهێشتنی تاوانیانداوە و بەوهۆیەوە پێكدادان و شەڕ لەنێوان هێزەكانی پۆلیس و تیرۆریستاندا روویداوە.

روونیشیکردووەتەوە، وێڕای راوەدوونانی تیرۆرستەکان چوار پۆلیس شەهید بوون.

لەدوای رووداوەکە هەڵمەتێکی گەڕان بەدوای تیرۆرستان لە ناوچەکە دەستیپێکردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا