دۆزینه‌وه‌ی یه‌كێك له سندوقه ڕه‌شه‌كانی فڕۆكه ئه‌نده‌نوسیه تێكشاوه‌كه گوومانه‌كان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی تێكشكاندنه‌كه‌ی زیاد ده‌كات.
به‌رپرسانی ئه‌نده‌نوسیا ڕایانگه‌یاندووه، یه‌كێك له‌سندوقه ڕه‌شه‌كانی ناو فڕۆكه تیشكشاكه‌وه‌كه له‌لایه‌ن ده‌ریاوانه‌كانه‌وه به‌سه‌لامه‌تی ده‌رهێندراوه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه له‌كاتی تێكشانه‌كه‌ی هه‌ردوو بزوێنه‌ری فڕۆكه‌كه كاریان كردووه و هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بووه.
هاوكات باس له‌وه‌شكراوه، به سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی بزوێنه‌ره‌كان كێشه‌یان نه‌بووه چه‌ند گومانێك ده‌ڕه‌وێنه‌وه و ده‌رگا به‌ڕووی چه‌ند گومانێكی دیكه‌دا ده‌كاته‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت، له 9ی كانوونی دووه‌م فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌نده‌نوسی له جۆری بۆینگ 737-500 به 62 سه‌رنشینه‌وه كه‌وته خواره‌وه و تێكشكا.