پەرلەمانتارێک: دوای بەستنی پێوەری زیرەکی ئاو، داهاتی ئاو ١٠٪ی جاران نییە

کوردستان 16/01/2021

Alternate Text

دابان محەمە، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پێوەری زیرەکی ئاو شكستیهێناوە ئەو داهاتەی دێتەوە ١٠٪ی جاران نییە.

ئەمرۆ شەممە ١٦ی کانوونی دووەم، دابان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەستنی پێوەری زیرەکی سینی بۆ ئاو شكستیهێناوە، پێشتر هاوڵاتیان بە دوو مانگ بڕی ١٥ هەزار دیناریان دەدا، داهاتی ئاو بۆ خەزێنەی حکومەت نۆ ملیار دینار بوو، بەڵام ئێستا کە ئەو پێوەرە بەکاردەهێنرێت و بە سەدان هەزار دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت، داهاتی ئاو ناگاتە ١٠٪ی داهاتی پێش بەستنی پێوەرەکە.

ناوبراو راشیگەیاند، حکومەتی هەرێم دەزانێت ئەم پڕۆژەیە شکستی هێناوە، بەڵام نایەوێت ٦٠ ملیار دینار ە کۆمپانیاکانی خوێندنەوەی پێوەری ئاو بدۆڕێنێت، بۆە دەستبەرداری پڕۆژەکە نابێت.

هەروەها وتیشی پێشتر هۆشداریمانداوە لەبارەی مەتسی و شكستی پڕۆژەی بەستنی پێوەری زیرەکی ئاو، بەڵام کار بە هۆشدارییەکەیان نەکراوە.

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا