جەمال کۆچەر: لایەنە شیعەکان داوای رادەستکردنی تەواوی دۆسیەی نەوتی هەرێم دەکەن

کوردستان 16/01/2021

Alternate Text

جەمال کۆچەر رایگەیاند، خوێندنەوە بۆ پرۆژە بودجەی ٢٠٢١ی عێراق بەردەوامە و لایەنە شیعەکانی پەرلەمان لەبەرامبەر رەوانەکردنی پشکی هەرێمی کوردستان، داوای رادەستکردنی تەواوی دۆسیەی نەوتی هەرێم دەکەن.
ئەمڕۆ شەممە، ١٦ی کانوونی دووەم، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە BMC راگەیاند،" دوو بۆچوون لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی ٢٠٢١ هەبووە، یەکێکیان تا رادەیەک باشە کە بە پێی رێژەی دانیشتوان پشکی هەرێم دیاری بکرێت، بەوەش پشکی هەرێم لە ١٢.٦٧٪ بۆ ١٣.٩٪ی کۆی بودجەی عێراق زیاد دەبێت ".
ناوبراو راشیگەیاند،" بۆچوونی دووەمیش کە زۆر خراپە ئەوەیە لایەنە شیعەکانی پەرلەمان لەبەرامبەر ناردنی پشکی هەرێم داوای رادەستکردنی تەواوی دۆسیەی نەوتی هەرێم دەکەن و رادەستکردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بە سۆمۆ رەتدەکەنەوە، لەوحاڵەتەشدا هەموو قەرزەکانی نەوتی هەرێم دەگرنە ئەستۆ ".
ئاماژەی بەوەشکرد،" پێشبینی دەکەم هەفتەی داهاتوو یەکلاییکرەوە بێت بۆ پرسی بودجەی ٢٠٢١ی عێراق ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا