وا بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدات بۆ تاوتوێکردنی رێککارەکانی دژ بە نەخۆشیەکە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی کانوونی دووەم، حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیژنەیەکی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە پێکهێنا بە مەبەستی گرتنەبەری رێککاری پێویست بۆ واستانەوە دژی ئەنفلۆنزاکە.
ئەم هەنگاوی حکومەت لە کاتێکدایە کە تا ئێستا ئەنفلۆنزای باڵندە لە ئێران بڵاوبووەتەوە و، گومانیش دەکرێت لە پارێزگای سەڵاحەدین بڵاوبووبێتەوە، کە بەو هۆیەوە بە سەدان پەلەوەر لە پارێزگاکەدا لەناوبراون.
لەگەڵ ئەوەشدا بەگوێرەی سەرچاوەکان، هێشتا هیچ بەڵگەیەن نییە کە بیسەلمێنێت ئەو نەخۆشیە لەناو هەرێمدا بڵاوبووبێتەوە.