جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی شه‌هیدان، هۆشداری ده‌داته ئه‌و زانکۆیانه‌ی كێشه بۆ كچان و كوڕانی شه‌هید درووستده‌كه‌ن به‌وه‌ی سزایان ده‌ده‌ن.
ژیان تاهیر، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی شه‌هیدان له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاندووه، له مه‌ودوا زانكۆكان ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی كوڕان و كچانی شه‌هید ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی شه‌هیدان بكه‌ن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به خوێندكاره‌كانه‌وه نه‌كه‌ن به پێچه‌وانه‌وه سزاده‌درێن چونكه كرێی خوێندنیان له ئه‌ستۆی حكومه‌ته.
هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، جیاواز له‌خوێندكاره‌كانی دیكه كاتێك پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنن له‌كرێی خوێندن ده‌به‌خشرێن ئه‌گه‌ر كوڕان و كچانی شه‌هید پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن ڕاسته‌وخۆ حكومه‌تی هه‌رێم كرێی خوێندنه‌كه ده‌داته ئه‌و خوێندكارانه.