وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ڕایگه‌یاند، تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم له چاوپێكه‌وتنێكیدا ڕایگه‌یاند، تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كان تۆمار نه‌كراوه و ڕێكاری پێویست بۆ پێش‌گرتن له‌و جۆره ڤایرۆسه ده‌گرنه‌به‌ر.
ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد، ڕێكاری پێویست له ده‌روازه سنووریه‌كان ده‌گرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ڤایرۆسه له ناوچه‌كانی خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه نه‌گوازرێته‌وه بۆ هه‌رێم و بڕیاریانداوه هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پڕۆژه‌كان بكه‌ن بۆ ڕێگریكردن له‌و ڤایرۆسه.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت، له ماوه‌ی ڕابردوودا وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق ڕایگه‌یاند، له دوو كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ری قەزای سامارا لە پارێزگای سه‌لاحه‌دین نزیكه‌ی 60 هه‌زار په‌له‌وه‌ر به‌هۆی ڤایرۆسی باڵنده‌وه له ناوبراون.