لەکاتی خەودا بۆ سێ رۆژ لەسەر یەک هەمان جلوبەرگ لەبەر مەکە

تەندروستی 18/01/2021

Alternate Text

هەرچەندە زۆربەی کەسەکان لە کاتی خەوتن هەمان جلوبەرگ  لەبەر دەکەن، بەڵام زانایان ئاشکرایانکردووە کە ئەو کارە زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت و  میرکرۆب و پێستە مردووەکانی مرۆڤ دەگوازرێنەوە بۆ سەر جلوبەرگەکانمان.
پسپۆڕانی بواری تەندروستی رایانگەیاندووە، میکرۆب و پێستە مردووەکانی مرۆڤ دەگوازرێنەوە سەر جلوبەرگ و دووبارە لەبەرکردنەوەیان دەبێتە هۆی روودانی هەوکردن، رەنگە لە کاتی جل شۆریندا ئەو میکرۆبانە بگوازرێنەوە بۆ جلوبەرگی دیکە، چونکە تەنانەت پرۆسەی جل شۆرینیش ناتوانێت بە تەواوی ئەو میکرۆبانە لەناوببات.
پسپۆڕان ئاماژە بەوەشدەکەن، ئەوە تەنها زیان بە تەندروستی ناگەیەنێت، بەڵکو کاریگەری لەسەر کوالێتی خەویش دەبێت، چونکە لەبەرکردنەوەی هەمان جلوبەرگ بۆ زیاتر لە جارێک لەسەر یەک، دەبێتە هۆی خورانی پێست.
هاوکات ئەوەشیان خستووەتەڕوو، ئەو کردارە دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەکانی پێست و زیبکە و دەرچوونی بۆنێکی ناخۆش، بۆیە گرنگە هەموو دوو رۆژ جارێک جلوبەرگی خەوتنمان بگۆڕین.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا