وەزیری پلاندانان: بودجەی ٢٠٢١ دەبێتە هۆی کارئاسانی بۆ خەرجی وداهاتەکان

کوردستان 18/01/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ هەردوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی هەرێم کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی کانوونی دووەم، بە سەرپەرشتی دکتۆر دارا رەشید، وەزیری پلاندانان، کۆبوونەوەی نێوان وەزارەتی پلاندانان و دارایی هەرێم بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەوەکەدا بریکاری وزیری دارایی هەرێم ئامادەبوو، کە یەکێک لە پرسی تاوتوێکان هەماهەنگی و هاوبەشی نێوان هەردوو وەزارەتدا بوو.

لەگەڵ ئەوەشدا وەزیری پلاندانان داوای کرد بە داڕشتنی میکانیزمی مووچەی بەکاربەر و وەبەرهێنان و کە بە هەماهەنگی هەردوو وەزارەتەکە دەبێت.

وەزیری پلاندانان ئاشکراشیکرد" سەرباری ئەوەی ماوەی چەندین ساڵە هەرێمی کوردستان بەبێ بودجەیە،بەڵام بەهەبوونی بودجە بۆ ساڵی ۲٠۲۱ کارئاسانی زۆر دەکات بۆ خەرجی و داهاتەکانی حکومەت و هەوڵدان بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا