کازمی: رێگەنادەین خاکەکەمان بۆ هێرشکردنە سەر تورکیا بەکاربهێنرێت

عێراق 18/01/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ لە میانەی دیدارێکی مستەفا کازمی لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا، رایگەیاند کە رێگە نادەن خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر تورکیا بەکاربهێنرێت.

ئەمرۆ دووشەممە ١٨ی کانوونی دووەم، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشوازی کرد لە خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا و شاندێکی یاوەری، لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوو لا گفتوگۆیان لەسەر بەرژەوەندیە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و تورکیا کرد، هەروەها کازمی داوای پابەند بوونی تورکیای کرد بەو بەلێنی وەبەرهێنان کە پێشتر و لە ساڵی ٢٠١٨ لە کۆبوونەوەی کوەیتدا لەسەر رێکەوتبوون.

لە تەوەرێکی دیکەدا، کازمی جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی رێگەنادەن بە بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ ئەنجامدانی هێرش و کردەوەی تیرۆرستی بۆ سەر تورکیا. وتیشی کە هێزە ئەمنییەکانی سەر سنوری عێراق و تورکیا دەتوانن چارەسەری ئەو کێشانە بکەن و لە هەموو خاڵێکی سنووریدا ئامادەبوونیان تێدا دەبێت بۆ رێگری کردن لەو کردەوانە.

لە کۆتاییدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەرپەرچدانەوەی کردەوەی تیرۆرستی، کە لەو بارەیەوە وەزیری بەرگری تورکیا ئامادەیی دەربڕی بۆ مەشق کردن بە هێزەکان و سوپای عێراق.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا