سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا کۆدەبنەوە

کوردستان 19/01/2021

Alternate Text

وا بڕیارە ئەمڕۆ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەگەڵ خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا کۆببنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی کانوونی دووەم، هەردوو سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا کۆدەبنەوە، بەپێی سەرچاوەکان یەک لەو پرسانەی تاوتوێدەکرێن پرسی ئەمنییەتی ناوچە سنورییەکانی نێوان هەرێم و تورکیایە.

لەتەوەرێکی دیکەشدا پرسی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) تاوتوێێ لەسەر دەکرێت.

شایەنی باسە، شەوی رابردوو خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری لە بەغداوە گەیشتە هەولێر و لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و چەند بەرپرسێکی دیکە پێشوازی لێکرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا