سەرچاوەیەکی هەواڵگری ئەمریکا پیلانێکی بۆ تێکدانی ئاهەنگی دەستبەکاربوونی جۆ بایدن سەرۆکی نوێی ئەمریکا ئاشکراکرد، کە بڕیارە سبەی بەڕێوەبچێت.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە زاری سەرچاوەیەکی هەواڵگرییەوە بڵاویکردووەتەوە، گروپێکی توندڕەو بە نیازن سبەی چوارشەممە لەکاتی ئاهەنگی دەستبەکاربوونی بایدن، هێرش بکەنە سەر کاپیتۆڵ و ئاهەنگەکە تێکبدەن.
سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە، ئەو گروپە بە نیازن بە چەند فێڵێک خاڵە ئەمنییەکان بشکێنن و خۆیان بگەیەننە ئاهەنگەکە، بۆ ئەمەش بە نیازن جل و بەرگی هێزە ئەمنییەکان بپۆشن، بەڵام ئامادەکاری تەواوکراوە بۆ رووبەڕووبونەوەیان.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی دەستبەکاربوونی بایدن، مەترسییە ئەمنییەکانی سەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیاتر دەبن و هێشتا مەترسی شەڕی ناوخۆ لە وڵاتەکەدا هەیە.