حکومەتی هۆڵەندا هونەرمەندێکی کورد ناچار دەکات گۆڕی منداڵە تەمەن یەک ساڵەکەی هەڵبداتەوە و بیباتە گۆڕێکی دیکە.
هونەرمەندی میوزیکژەنی کورد، کاروان حەمید حەلاق، لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، لەبەر ئەوەی کاتی بەکرێگرتنەکەی تەواو بووە، گۆڕی منداڵەکەم پاش ١٠ ساڵ هەڵدایەوە.
باسیلەوەشکردووە، بەگوێرەی یاسای هۆڵەندا کاتێک کەسێک دەمرێت دەبێت گۆڕی بۆ ماوەیەک بۆ بەکرێ بگریت و دواتر هەڵیبدەیتەوە.