دۆناڵد تره‌مپ له‌م ڕۆژانه‌ی كۆتایی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ره‌كانی له‌باره‌ی پێكهێنانی حیزبێكی نوێ له پێناو مانه‌وه‌ی هه‌ژموونی خۆی له ئه‌مریكا كردووه.
ڕۆژنامه‌ی ۆڵ ستریت جۆرناڵ ڕایگه‌یاندووه، له كۆتا ڕۆژه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ گفتوگۆی له گه‌ڵ چه‌ندید یاریده‌ده‌ر و ڕاوێژكاری تایبه‌تی خۆی له‌باره‌ی پێكهێنانی حیزبی سێیه‌م له ئه‌مریكا كردووه.
هاوكات باس له‌وه‌شكراوه، دۆناڵد تره‌مپ ده‌یه‌وێت حیزبه تازه‌كه‌ی ناو بنێت ( حیزبی نه‌ته‌وه‌یی ) و به‌دیاری كراوی كاتی دامه‌زراندنه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌بووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و حیزبه‌ی تره‌مپ بیر له درووستكردنی ده‌كاته‌وه ماوه‌یه‌كی زۆر و سه‌رمایه‌یه‌كی زۆری پێویسته.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت، دۆناڵد تره‌مپ له‌م ماوه‌یه‌ی كۆتایی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی حیزبی كۆماریه‌كان ناكۆكی هه‌بووه و گله‌یی زۆری له حیزبه‌كه‌ی هه‌بووه.