ئەمرۆ، دۆناڵد ترەمپ لۆشکی سپی بەجێهێشت و لە وتاری ماڵئاوایدا وتی لەکاتی خوێندنەوەی ئامارەکاندا ئێمەتان لەبێربێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی کانوونی دووەم، دۆناڵد ترەمپ کۆشکی سپی بەجێهێشت و لە وتاری کۆتاییدا رایگەیاند، ئەوەی لەم چوارساڵەدا کردمان سەرسوڕهێنەر بوو، ئێمە رێژەی باجمان کەمکردەوە و هیواخوازین ئەوانەی دوای ئێمە باج زیا نەکەن.
وتیشی ئێمە توانیمان ئابووری وڵات بەهێز بکەین و لە کاتی خوێندنەوەی ئامارەکاندا ئێمەتان لەبیربێت، لەبارەی ڤاکسینی کۆرۆنا ترەمپ وتی ئێمە موعجیزەمان دروست کرد کاتێک تەنها بە ٩ مانگ توانیمان ڤاکسین بەرهەمبهێنین.
لە کۆتاییشدا سوپازاگوزاری خۆی بۆ مایک پێنسی جێگری و کۆنگرێسی ئەمریکا راگەیاند.