تۆمەتبارێک دوای رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ پۆلیس دەستگیرکرا

کوردستان 21/01/2021

Alternate Text

پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتی چەند حاڵەتێکی دزی ئاراستەکراوە و رووبەڕووی پۆلیسیش بووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی نوسینگەی باکور ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی دزینی ماتۆڕسکیلێک، تیمێکی لێکۆڵینەوە پێکهات و دوای وەرگرتنی زانیاری و لێکۆڵینەوەیەکی وورد توانرا تۆمەتبار بەناوی (ڕ. س. ع.)، دەستگیر بکەن.

باسیلەوەشکردووە، دوای دەستگیرکردنی  تۆمەتبارەکە دانینا بە ئەنجامدانی (٥) تاوانی دزینی ماتۆرسکیل لە (٥) شوێن لە نێو شاری هەولێر، لەکاتی دەستگیر کردنی ڕووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بووبۆوە و کارمەندێکی پۆلیسی زامدارکردبوو بە چەقۆ.

ئەوەشئاشکراکراوە، دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا گیراوە و، پەڕاوی بۆ ڕێکخرا و بەندە بە پێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا