دوێنی چوار شه‌ممه، بووه تاریكترین ڕۆژ له مێژووی وڵاتی به‌ریتانیا به تۆماركردنی هه‌زار و 800 حاڵه‌تی مردن به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه.
میدیا جیهانیه‌كان ڕایانگه‌یاندووه، ژماره‌ی قوربانیان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له به‌ریتانیا ڕۆژ له دوای ڕۆژ ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات و دوێنی چوار شه‌ممه یه‌كێكبووه له هه‌ره ڕۆژه ڕه‌شه‌كان بۆ به‌ریتانیا به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نها له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا هه‌زار و 800 حاڵه‌تی مردن به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه تۆماركراوه.
هاوكات ئاماژه به‌وه‌شدراوه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌متر له 28 ڕۆژه تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون‌و گیانیان له ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته 93 هه‌زار و 290 حاڵه‌ت و له ئێستادا نزیكه‌ی 40 هه‌زار تووشبوو له نه‌خۆشخانه‌كانی به‌ریتانیان.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه بوریس جونسون، گه‌وره ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا باسی له‌وه‌كردووه، حاڵی نه‌خۆشخانه‌كانی به‌ریتانیا له ئێستادا زۆر خراپه و وتیشی" نه‌خۆشخانه‌كان له ئێستادا وه‌ك مه‌یدانی جه‌نگی لێهاتووه"