وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو پشتیوانی خۆی بۆ داواكاری كارمه‌ندانی به‌نداوه‌كانی هه‌رێم ڕایگه‌یاند.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی كارمه‌ندانی به‌نداوه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان یاداشتێكیان سەبارەت بە پێنەدانی موچەکانیان ئاڕاسته‌ی لایه‌نه فه‌رمیه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد كردووه، پشتیوانی خۆی بۆ ده‌ربڕین و جه‌ختیشی له جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كانیان كرده‌وه.
هاوكات وه‌زیری كشتوكاڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، وه‌ك و ئه‌ركێكی سه‌ر شانی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن له گه‌یاندنی داخوازی فه‌رمانبه‌رانی به‌نداوه‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مووچه‌كانیان.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا بێگه‌رد تاڵه‌بانی باسی له‌وه‌شكردووه، له دواین سه‌ردانی هه‌فته‌ی ڕابردووی شاندێكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بۆ به‌غداد سه‌رجه‌م داواكاری گرفته‌كانی فه‌رمانبه‌رانی به‌نداوه‌كانیان به به‌رپرسانی به‌غداد گه‌یاندووه.
دەقی داواکاری کارمەندانی بەنداوەکان..