كۆمپانیایه‌كی سعودی پێشنیارێكی بواری وه‌به‌رهێنانی گه‌شتیاری بۆ هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی و لیۆنێل میسی ئه‌رجه‌نتینی ده‌كات.
پێگه جیهانیه‌كان ڕایانگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیایه‌كی سعودی پێشنیارێكی بواری پێشخستنی گه‌شتیاری خستووه‌ته به‌ر ده‌ست كریستانۆ ڕۆناڵدۆی یاریزانی یانه‌ی یۆڤانتۆس و لیۆنێل میسی یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه، ڕۆناڵدۆی پرتوگالی پێشنیاره‌كه‌ی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه و وه‌ڵامی لیۆنێل میسیش به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
هاوكات باس له‌وه‌شكراوه، به‌پێی گرێبه‌سته‌كه ده‌بێت هه‌ردوو یاریزانی ناوبراو زوو زوو سه‌ردانی شوێنه گه‌شتیاریه‌كانی سعودیه‌بكه‌ن و وێنه‌كانیان له‌و شوێنانه بڵاوبكه‌نه‌وه له پێناو پێشخستنی گه‌شتیاری وڵات.