داوا دەکرێت ئەو کۆمپانیایانە سزا بدرێن کە چەکی کیمیاوییان بە رژێمی بەعس فرۆشتبوو

کوردستان 23/01/2021

Alternate Text

دەستەی پارێزگاریکردن لە زیانلێکەوتووانی چەکی کیمیاوی لە هەڵەبجە، داوا لە پەرلەمانی کوردستان دەکەن ئەو کۆمپانیایانە ناچار بە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی چەکی کیمایاوی بکەن، کە ئەو چەکانەیان بە رژێمی بەعس فرۆشتبوو.
ئەمرۆ شەممە، ٢٣ی کانوونی دووەم، ئەیاد کاکەیی، سەرۆکی دەستەی پارێزیکردن لە زیانلێکەوتوانی چەکی کیمیاوی لە هەڵەبجە رایگەیاند، نە لە لایەن ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان و نە لەلایەن خولی رابردووشەوە هەوڵ بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی چەکی کیمیاوی نەدراوە، هاوکات حکومەتی عێراقیش ئامادەی قەرەبووکردنەوەیان نییە.
ناوبراو راشیگەیاند، پەرلەمانی کوردستان دەتوانێت لە رێگەی پرۆژە یاسایەکەوە، یاخود بە بڕیارێک ئەو کۆمپانیایانە ناچار بە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان بکات چەکیان بە رژێمی پێشوو فرۆشتبوو.
شایەنی باسە، لە ساڵی ٢٠١٨ بە بیانووی فرۆشتنی ئەو چەکە کیمیاوییانە بە ژێمی پێشووی عێراق کە هەڵبجەی پی بۆردۆمانکرا، دەستەی پارێزگاریکردن لە زیانلیکەوتووانی چەکی کیمیاوی لە هەڵەبجە سکاڵای یاساییان دژ بە ٢٥ کۆمپانیای بیانی تۆمارکرد.
لە ساڵی ١٩٨٨ رژێمی لە لایەن رژێمی سەدامەوە هێرشی کیمیاوی کرایەسەر هەڵەبجە و هەزاران کەسی سڤیل بوون بە قوربانی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا