مەزڵوم کۆبانی لە پەیامێکدا بۆ هاوسەرۆکانی یەكیتی رایگەیاندووە، پێشتر پێكه‌وه كارمانكردووه، بۆ له‌مه‌ودواش
به‌مه‌به‌ستی چاكه‌ی گه‌له‌كه‌مان زیاتر كارده‌كه‌ین.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٣ی کانوونی دووەم، مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی گشتی
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، پەیامێکی ئاڕاستەی هاوسەرۆکانی یەکێتی کرد و
رایگەیاندووە،" سوپاس و ڕێزم هه‌یه بۆ هاوخه‌می گه‌رمتان له‌پرسه‌ی
دایكم، هه‌ستی هاوڕێیه‌تیتان به‌رز ده‌نرخێنم هیوادارم ئه‌م هاوڕێیه‌تیه‌مان هه‌تاهه‌تایه
بمێنێته‌وه و به‌رده‌وامبێت ".
ئاماژەی بەوەشکردووە، داوا له‌خودا ده‌كه‌م پاداشتان به‌خێر
بداته‌وه و سه‌ركه‌وتوتان بكات بۆ خزمه‌تكردنی گه‌لی كورد.
شایەنی باسە، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دایکی مەزلۆم کۆبانی کۆچی
دوایی کرد.