شەوی ڕابردوو لەباشوری کەناراوەکانی چیلی بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەکەی هەژاند و باری نائاسایی ڕاگەیاندرا.
سەنتەری لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، شەوی ڕابردوو کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی شەو بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧ پلەی ڕێختەر، چیلی هەژاندووە و سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە داوە ، بومەلەرزەکە لە قوڵایی ٤٠ کیلۆمەتر ژێر زەویەوە سەرچاوەی گرتووە.
دوابەدوای ئەوە وەزارەتی ناوخۆی چیلی باری نائاسایی ڕاگەیاندووە و هاوڵاتیانی ئاگادارکردووەتەوە لە ڕوودانی تسۆنامیەکی وێرانکەر دوابەدوای بومەلەرزەکە.