پۆلیسی سلێمانی چوار کەس لە ماڵێکی سلێمانیدا دەستگیردەکات، کە ماددەی هۆشبەریان بەکارهێناوە.
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناری سه‌ربه‌به‌ڕێوه‌بەرایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان ئافره‌ته، له‌ماڵێكدا له‌گه‌ڕه‌كێكی شاری سلێمانی كه ماده‌ی هۆشبه‌ربه‌ریان به‌كارهێناوه.
ئاشکراشیکردووە، له‌كاتی ده‌ستگیركرنیاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ر و لەگەڵ كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنانی مادده‌كاندا.
جەختیلەوەشکردووەتەوە، له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (چ، غ، ع) له‌دایكبوی 2000 ( م، ا، ا) له‌دایكبوی 2000 ( ا، ف، ع) له‌دایكبوی 2000 ( ف، ا، ع) له‌دایكبوی 2004 به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌مادده‌ی (14) نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌رەكان به‌ندن و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه.