كۆمپانیایه‌ك زیانی بیست یانه‌ی تۆپیپێی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه بڵاوكردووه‌ته‌وه كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه زیانمه‌ندترین یانه‌یه.
كۆمپانیای دیلیوت، تایبه‌ت به‌بواری ژمێریاری و ڕاوێژی دارایی ڕایگه‌یاندووه، له‌ماوه‌ی ساڵێكی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بیست یانه له یانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان زیاتر له ملیارێك یۆرۆ زیانیان كردووه و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانیش به زیانمه‌ندترین یانه‌داده‌نێت.
هاوكات ئاماژه به‌وه‌كراوه، له‌ماوه‌ی ساڵێكدا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه 715 ملیۆن یۆرۆی زیانكردووه و له ڕیزی یه‌كه‌می یانه زیانمه‌نده‌كانه و یانه‌ی ڕیاڵمه‌دریدیش له ڕیزی دووه‌مدا دێت به زیانلێكه‌وتنی نزیكه‌ی 715 ملیۆن یۆرۆ.
كۆمپانیاكه ڕیزبه‌ندی یانه زیانلێكه‌وتووه‌كانی به‌م شێوه‌یه داناوه..
1- به‌رشه‌لۆنه
2- ڕیاڵ مه‌درید
3- بایرن میونشن
4- مانجسته‌ر یونایتد
5- لیڤه‌رپوڵ
6- مانجسته‌ر سیتی
7- پاریس سان چێرمان
8- چیلی
9- تۆتنهام
10- یۆڤانتۆس
11- ئارسناڵ
12- بروسیا دوتموند
13- ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید
14- ئینته‌رمیلان
15- زینیت
16- چالكه
17- ئیفرتون
18- لیون
19- نابولی
20- ئینتراخت فرانكفورت