بە گوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی
کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ئەمشەو ئاسمانى هه‌رێم بۆ هه‌ورى ته‌واو دەگۆڕێت، پاشان نمه
باران له ناوچه‌كانى باكور و ناوه‌ڕاستى هه‌رێم ده‌ستپێدەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٧ی
کانوونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، پێشبينى
ده‌كرێت له دواى نيوه شه‌و ئاسمانى هه‌رێم بگۆڕێ بۆ هه‌ورى ته‌واو، پاشان نمه
باران له ناوچه‌كانى باكور و ناوه‌ڕاستى هه‌رێم ده‌ستپێبكات.
ئاماژە بەوەشکراوە، له
ناوچه شاخاويه‌كان ڕێژه‌ى باران بارينه‌كه زياتر ده‌بێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، بۆ
سبەینێ كاريگه‌رى بارانبارين زياد ده‌كات و زۆربه‌ى ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه، پله‌كانى
گه‌رماش كه‌مێك به‌رزده‌بنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئەوەشدا به‌فربارین له ناوچه شاخاويیه
سنوريیه‌كان دەستپێدەکات.