سوپای عێراق ئۆپراسیۆنێکی سەربازی دژی داعش ڕاگەیاند

عێراق 10/02/2021

Alternate Text

سوپای عێراق، لە سێ پارێزگای وڵاتەکەی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دژی چەکدارانی داعش ڕاگەیاند، سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی عێراقیش به‌ میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند "هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق به‌ هاوكارى هاوڵاتیان له‌ هه‌وڵى له‌ناوبردنى تیرۆریستانى داعشدان".
لە ڕاگەیەندراوێکی شانەی ئەمنی عێراقدا هاتووە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕۆژی  چوارشەممە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی دەریاچەی سەرسار لە پارێزگای سەڵاحەدین، دوورگەی کەرمە لە پارێزگای ئەنبار و رۆژئاوای بەغدا، ئۆپراسیۆنێکی سەربازی هێزەکانیان دەستی پێکردووە، ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکەش لەناوبردنی شانە و گرووپە چەکدارییەکانی سەر بە داعشە لەو ناوچانە.
ڕاگەیەندراوەکەی شانەی ئەمنی عێراقی لە کاتێکدایە کە عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى، سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی عێراق به‌ میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندبوو "هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق به‌ هاوكارى هاوڵاتیان له‌ هه‌وڵى له‌ناوبردنى تیرۆریستانى داعشدان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا